دەشنێ موڕاد ئاشقی کێ بووە؟

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

لە دوای ساڵانێکی زۆر دابڕان لە هونەری گۆرانی و پڕۆگرامی بێ کۆنتڕۆڵ، کە لە وڵاتی هۆڵەندا پێشکەشی دەکرد، ئێستا “دەشنێ موڕاد” بە ستایلێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو باوەشی هونەر و گۆرانی و “هەولێر” لە نوێترین بەرهەمی خۆیدا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: بەرهەمە نوێیەکەم بەناونیشانی “تۆ فێری عەشقت کردم” کە بووەتە دەسپێکێکی نوێ لە دەستکردنەوە بە کارە هونەرییەکانم و گۆڕینی ستایلەکەم، چونکە ئەوەی ئەو ڤیدیۆ کلیپە ببینێت دەزانێت چ گۆڕانکارییەک بەسەر ستایلەکەمدا هاتووە و هەوڵمداوە لە قاڵبە تەقلیدییەکان بێمە دەرەوە و دوورکەومەوە لە گۆرانی ڕاپ.

گۆرانییە نوێیەکەی دەشنێ موڕاد سبەی لە گشت تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە و هەوادارانی دەشنێ موڕاد دەتوانن لە کەناڵی یوتیوبی ئەو هونەرمەندە گۆرانیەکە ببن.
جێگەی باسە، “دەشنێ موڕاد”، لە ١ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٦ له‌ شاری سلێمانی له ‌دایك بووه‌، پێشکەشکار و گۆرانیبێژێکی ناسراوی كورده‌.
دەشنێ لە ساڵی ١٩٩٧ـدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە.
بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی “دەشنێ شۆ” و “کۆڕەک ستار”ی کەناڵی کۆڕەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندنه‌كانیدا.
گۆرانی “ھێلا ھۆپ” سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەیش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتی بۆ دنیای هونه‌ری به‌ هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده‌وه‌ بوو.