شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

دڵنیا قەرەداغی: وەفای خەڵکی کوردستان لەبیر ناکەم

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی هونەرمەند “دڵنیا قەرەداغی” لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و وەڵامدانەوەی هونەرمەند بۆ ئەو میدیا بێ دایک و باوکانە، ئێستا لە ڕێگەی “هەولێر”ـەوە خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت: سوپاس بۆ وەفای جوانتان و هەرگیز ئەو دێڕە جوانانەتان لەبیر ناکەم، کە لەسەر بڵاوبوونەوەی مەرگی من نووسیتان و خەمخۆری خۆتان بۆ من دووپاتکردەوە، بۆیە منیش لێرەوە ڕایدەگەیەنم، کە من ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسرم و تەندروستیشم زۆر باشە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا گوێبیستی بەرهەمێکی نوێی من دەبن، کە لەم وڵاتە تۆمارم کردووە و بڵاوم نەکردووەتەوە، جارێکی تر سوپاس بۆ وشە و پەیڤی جوانتان، کە بۆ من هەستێکی خۆش بوو، کۆمێنتەکانم خوێندنەوە و پڕ بوون لە خۆشەویستی بۆ من و هونەرەکەم، بۆیە دەڵێم شانازیتان پێوە دەکەم، کە لە خەمی مندا بوون.