شەممە, تشرینی دووه‌م 2, 2024
Image default

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.10.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پیشانگاى شێوەکارى بۆ هونەرمەند حەسن حوسێن دێڤەچى لە ژێرناونیشانى “مالمیمە” کردەوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە ژمارەیەک لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.