شاخەوان بەکر: پاڵپشتی خۆم بۆ لیستی ١٩٠ـی پارتیمان دووپات دەکەمەوە؛ چونکە مانەوەی کورد پەیوەستە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاخەوان بەکر، خەڵکی شاری کەرکوکە و پاڵپشتی خۆی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕێت و بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” دەڵێ:

“پاڵپشتی خۆم بۆ لیستی ١٩٠ی پارتیمان دووپاتدەکەمەوە چونکە مانەوەی کورد پەیوەستە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.”
هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاخەوان بەکر، دەربارەی سەرکەوتنی پارتی و ڕۆڵی بارزانی نەمر لە گرینگیدان بە هونەر و کولتوورە جیاوازەکان دەڵێ: یەکێک لە پایەکانی ھونەرمەندایەتی، ھەڵوێست و بەرپرسیارێتیە بەرامبەر خاک و گەلەکەی، منیش وەکو ھونەرمەندێک ڕێبازی بارزانی بە ڕاستترین ڕێباز دەزانم بۆ خزمەتکردنی خاک و نیشتمان، لەبەر ئەوە پاڵپشتی خۆم بۆ لیستی ١٩٠ پارتیمان دووپات دەکەمەوە، چونکە مانەوەی کورد پەیوەستە بە پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە وڵاتێکی خاوەن فەرهەنگ و تێگەیشتوو و رۆشنبیر لە ڕووی کولتووری میوزیکی دیارە. بۆ هەمیشە سەرۆک مەسعود بارزانی لە بیرەوەریەکانی مەلا مستەفای بارزانی دەگێڕێتەوە کە جارێکیان لە شاخ کە کاتی شۆڕش بوو، میوانێکی رۆژنامەنووسی ئەمریکی و هونەرمەندی گەورە مامۆستا عەلی مەردان سەردانی بارزانی نەمری کرد و پێیان گوت، دوو کەس میوانتە، بارزانی نەمر یەکەم کەس پێشوازیی لە مامۆستا عەلی مەردان کرد، چونکە هونەر پایەیەکی گەورەی لە نیشتمان و شۆڕش هەبووە، هونەر بۆ خۆی شۆڕشێکی گەورەیە لە بزاڤی رزگاریخوازی شۆڕشی گەل، بۆیە من پاڵپشتی بۆ لیستی ١٩٠ـی پارتیمان دووپات دەکەمەوە و بە دڵنیاییەوە پارتیمان لەو هەڵبژاردنە سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنێت.