ئەلەند حازم گۆرانی بۆ لیستی ١٩٠ دەڵێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند و موزیکژەن “ئەلەند حازم” ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی “سۆزا کوردستانێ” لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکە و بۆ خۆشەویستی پارتێکی سیاسی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمار کراوە.

“ئەلەند حازم” سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەی بۆ “هەولێر” دەڵێت: گۆرانی سۆزا کوردستانێ ئاواز و هۆنراوەی خۆمە و دەربڕینی ناخی خۆمە بۆ لیستی ١٩٠ ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئێستا لەبەردەم هەڵبژاردنێکدایە و دەیەوێت جارێکی تر وەک حوکمڕانی یەکەمی ئەو هەرێمە بمێنێتەوە و هەموو ئەو پڕۆپاگاندانە ڕەتبکاتەوە، کە پێیانوایە پارتی پیر بووە و ڕێگەی سەرکەوتنی بزر کردووە.
گوتیشی: سۆزا کوردستانێ، بەڵێنێکە خۆم داومە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەرجەعی کوردان، بۆیە داوا لە جەماوەرەکەم دەکەم، بەڵێنم پێبدەن، دەنگیان لەم هەڵبژاردنە بۆ لیستی ١٩٠ بێت و بەربژێر و ئازا و دلێرەکانیان بکەن بە نوێنەری خۆیان و داکۆکی لە مافی هاوڵاتیانیان بکەن.

ھەواڵی زیاتر