لەهەولێر؛ فیلمی سینەمایی “بیرەوەرییەکانی سەر بەرد” نمایش دەکرێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەهەولێر لە ئێمپایەر سینەما، فیلمی سینەمایی “بیرەوەرییەکانی سەر بەرد” بەبەشداری چەند ئەکتەرێکی دیار و بە ئەزموون نمایش دەکرێت.

شەوکەت ئەمین کورکی دەرهێنەری فیلمەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو فیلمە لەساڵی ٢٠١٤ بەرهەم هاتووە، لە دەرھێنانی منە و لە نواندی حوسێن حەسەن، نەزمی کرک و شەیما مولاییە. چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی جینۆسایدی کورد و ئەنفالی کوردانە، ھەروەھا فیلمەکە وەک فیلمێکی عێراقی دیاری کرا بۆ چوونە پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی لە ٨٨ەمین فێستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار.
گوتیشی: کۆتایی فیلمەکە، نیشاندنی فیلمی ئەنفالە کە حوسێن دەرھێنانی بۆ کردووە بە ئامادەبوونی چەند میوانێک پێشکەش دەکرێت، بەڵام بەھۆی کووژانەوەی کارەباوە پەخشی فیلمەکە دەپچڕێت سەرجەم میوانەکان شوێنەکە جێ دەھێڵن و لە کۆتاییدا لەگەڵ بارینی بارانەکە تەنیا ستافی فیلمەکە لەگەڵ ھیوا و دایکی سنوور سەیری فیلمەکە دەکەن. فیلمەکە سەرەتا لە سێیەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دھۆک نمایش کرا. دواتر لە سینەماکانی ھەولێر و سلێمانی نمایش کرا.

ھەواڵی زیاتر