لە دهۆک؛ پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەدهۆک، بەهاوکاری عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، پێشانگایەکی شێوەکاری بەبەشداری چەندین شێوەکاری بە ئەزموون لە هۆڵی گەلەری دهۆک کرایەوە.

فەتاح محەمەد، بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری دهۆک بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو پێشانگا شێوەکارییە، ٥٢ شێوەکار تێیدا بەشدار بوون و ٧٥ بەرهەمی خۆیان نمایش کرد، ئەو پێشانگایەی ئەمساڵ زۆر جیاواز بوو لە ساڵی ڕابردوو، چونکه زیاتر دەرفەت بە گەنج درابوو بەشداری ئەو پێشانگایە بکات، ئێمە لەو پێشانگایە چەند هونەرمەندێکمان دەستنیشان کردبوو، لەڕێگای لێژنەیەکەوە هونەرمەندە شێوەکارەکان هەڵدەبژێردران بۆ ئەوەی بەشداری ئەو پێشانگایە بکەن، واتە ئەوانەی هەڵبژێردراون لێژنەی هەڵسەنگاندن دانیشتووە و هەڵی بژاردوون، تابلۆکان هەر هەمووی جوان بوون، هیوای تەواومان بەو گەنجانە هەیە کە لە داهاتوودا کاری زۆر جوان و باش پێشکەش بکەن، چونکە گەر سەیری تابلۆکانت بکردایە هەستت دەکرد ئەوانە خاوەنی ئەزموونێکی زۆر گەورەن، من دەستخۆشی لە هەموویان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ھەواڵی زیاتر