لاڤین نوری گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نوری، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “داخوازی” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نوری، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم بەناوی “داخوازی” لەئاواز و تێکستی هەڵکەوت زاهیر و هونەر ئەحمەدە، له‌‌لایه‌ن بابه‌كه‌وه‌ كاری دابه‌شكردنی بۆ كراوه‌ و بڕیار فەتاح كاری ده‌رهێنانی ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ی بۆی کردووە.
لاڤین گوتیشی: ئەو بەرهەمە نوێیەم پێشکەش بەهەموو ئەوانە دەکەم کە گوێگری منن و چاوەڕوانی بەرهەمی تازەی منن، هیوادارم ئەو گۆرانییە نوێیەم جێگای خۆی لەناو دڵی هەمووان بکاتەوە.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لاڤین نوری، خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه‌ و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە.

ھەواڵی زیاتر