ئازێتا و ئاسۆ گۆرانییەکی نوێیان بڵاوکردەوە

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئازێتا لوقمان و ئاسۆ لوقمان، نوێترین دوێتی خۆیان بەناوی”دەڕژێ” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئازێتا لوقمان، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لەگەڵ ئاسۆ کە بەشێوەی دوێتە، لە میکس و ماسترینگی تاڕق خانەقینییە و ئامانج دارەوان کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی کردووە، بەبەشداری چەندین ئەکتەری کچ و کوڕ کە لەو ڤیدیۆ کلیپەدا بەشداریان کردووە.
ئەو هونەرمەندە گوتیشی: ئەو بەرهەمە نوێیەمان گۆرانییەکی شادییە، هیوادارین جۆش و خرۆشی بخەینە ناو دڵی هەوادارەکانمان، ئەمجارە جیاواز لە بەرهەمەکانی تر، بڕیارماندا گۆرانییەکی تەواو شادی تۆمار بکەین، هیوادارم بەدڵی هەموو لایەک بێت.
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئازێتا لوقمان و ئاسۆ لوقمان، یەکێکن لەگۆرانیبێژە گەنجەکان و ماوەیەکە دەستیان بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکن.

ھەواڵی زیاتر