لەسلێمانی؛ کۆنسێرتێکی میوزیک بۆ کۆمەڵێک منداڵ بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەسلێمانی، لەدرێژەی کار و چالاکییە هونەرییەکاندا، کۆنسێرتێکی میوزیک بۆ کۆمەڵێک منداڵانی میوزیکژەن بەڕێوەچوو.

عەلی بەکر، دەربارەی سازدانی ئەو کۆنسێرتە بۆ کۆمەڵێک منداڵ، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەوە بەشێکە لەچالاکییە بەردەوامەکان، کە بڕیارماندا کۆنسێرتێکی پڕ هونەری بۆ کۆمەڵێک منداڵانی بە ئەزموون ساز بکەین، هەموو ئەو منداڵە میوزیکژەنانە بەهرەی باشیان تێدایە و لەداهاتوودا دەبن بە میوزیکژەنی زۆرباش، زۆر گرینگە ئاوا گرینگی بەتواناکانیان بدرێت و بەرەوپێش بخرێن، دەستخۆشی لەمامۆستاکانیان دەکەم کە توانیویانە بەباشی ڕاهێنانیان پێ بکەن و بەباشترین شێوە ئامادەیان بکەن، دڵنیاشم لەداهاتوو خاوەنی زۆر پڕۆژە و کاری جددی دەبن، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەحوازم و دڵنیام زۆر هەنگاوی گەورەتر لەداهاتوودا دەگرنە بەر و بەرەوپێش دەچن

ھەواڵی زیاتر