ئیلایدە مەتین و دیار زاهیر گۆرانییەکی دوێتیان بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هەردوو گۆرانیبێژ، ئیلایدە مەتین و دیار زاهیر تازەترین دوێتیان بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی “بەلەنجە” کە گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو سەید محەمەدی سەفاییە بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژ دیار زاهیر، دەربارەی بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە نوێیەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لەگەڵ ئیلایدە مەتین، ئەو کارە لە میوزیکی هەڵکەوت زاهیر و بابەکە، گۆرانی هونەرمەندی کۆچکردوو سەید محەمەدی سەفاییە و محەمەد کارایی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە. هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەمان جێگای خۆی لەناو دڵی هەموو هەوادارەکانم بگرێت و بەدڵی هەمووان بێت.
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلایدە مەتین دیار زاهیر، ماووەیەکی کەمە دەستیان بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکن، زۆربەی کارەکانیان لەلایەن ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بۆیان دانراوە.

ھەواڵی زیاتر