دلێر گەرمیانی ٣ گۆرانی نوێی بۆ هەولێر بڵاوکردەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ” دلێر گەرمیانی” ئەلبومێکی تایبەتی بە هەڵبژاردن و لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕابەری نەتەوەیی کورد بە ناونیشانی “سەرۆک” بڵاوکردەوە و ٣ تراکیش لە گۆرانییەکانی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ ئێستا سۆشیال میدیایان داگیرکردووە، کە بە باڵای منارە هەولێردا گوتوویەتی.

ئەو سێ بەرهەمەی هونەرمەند لە تێکست و میلۆدی خۆیەتی و دیار و ڕەنجدەریش دابەشکردنی میوزیکی ئەو گۆرانیانەیان جێبەجێکردووە.
لە ئاخاوتنێکی تایبەت بە “هەولێر”یشدا دەڵێت: “هەولێر شاری بەستە و حەیران و پێکەوە ژیانی نەتەوەکانە و شایستەیە زۆر لەوە زیاتر بکرێت، چونکە شارێکە شوێن و پەناگەی هەمووانە و مانەوەشمان بەندە بە سەقامگیریی ئەو شاره و تا پارتیش حوکمڕانی یەکەم بێت، هەولێر نە دەلەرزێ و نە خەڵکە بوێر و قارەمانەکەشی دەچەمێت.

ھەواڵی زیاتر