ئەمەل سەعید و سەعدون کاکەیی “هەبوو نەبوو”یان بڵاوکردەوە

هەردوو هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە و سەعدون کاکەیی، نوێترین دوێتی خۆیان بەناوی “هەبوو نەبوو” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە گۆرانی هەریەکە لە هونەرمەندان “حەسەن زیرەک و کەریم کابان و میادە حناوى” پێکهاتووە و بڵند قەرەداغی کاری تۆمارکردن و ماسترینگی بەرهەمەکەی کردووە و دیار مەهدی کاری وێنەگرتنی ڤیدیۆ کلیپەکەی ئەنجامداوە.
ئەمەل سەعید گوتیشی: ئەوە نوێترین دوێتی منە لەگەڵ سەعدون کاکەیی، کە بەیەکەوە پلانی تۆمارکردنی ئەو گۆرانیەمان دانا و هەڵبژاردنمان بۆ کرد، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم جێگای خۆی بگرێت لەناو دڵی خەڵک و بەدڵی هەموو لایەک بێت.
هەردوو هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە و سەعدون کاکەیی، ماوەیەکی زۆرە لەبواری هونەریدا کار دەکەن و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرین، لەئێستاشدا نوێترین دوێتی خۆیان بەناوی “هەبوو نەبوو” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر