سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “ئەڤین” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.
ئەو بەرهەمە نوێیەی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، لە تێکستی ژیار بەرزنجی و ئیسماعیل محەمەدە، موجین میلۆدی بەرهەمەکەی داناوە و لە ئەڕانجمێنتی ئەریمۆیە و حەمید حاتەمی کاری میکس و ماسترینگی بەرهەمەکەی کردووە و کاری ڤیدیۆ کلیپەکە لەلایەن دیڤینسیەوە بۆی کراوە و پاراند ئەحمەدزادە کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، یەکێکە لە خانمە دەنگخۆشەکان، سەرەتای دەرکەوتی بە گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندانی تر دەستی پێکرد بێ ئەوەی ڕووخساری خۆی دەربخات، ئێستا یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکان و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

ھەواڵی زیاتر