میران عەلی “کۆچ نەکەی” بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “کۆچ نەکەی” لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست و میلۆدی فەرشەد جاڤانروودییە و ئارام سەردار کاری میوزیکی کردووە، هەروەها کاری میکس و ماسترینگ و دەرهێنانی بەرهەمەکەم هەر لەلایەن ئارام سەردار بۆی کراوە.
میران عەلی گوتیشی: گوێگرەکانم شایەنی باشترینن بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین پێشکەشی گوێگرە ئازیزەکانم بکەم، زۆر دڵخۆشم کە توانیم بەرهەمێکی نوێ تۆمار بکەم و بڵاوی بکەمەوە، هیوادارم بەرهەمە نوێیەکەم بەدڵی هەموو لایەک بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.

ھەواڵی زیاتر