ئاژوان بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “جۆزەفین” لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست و میوزیکی خۆمە و لە ئەرانجمێنتی جەلال محەمەدییە و بێشاد شوانی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە.
گوتیشی: ئەو بەرهەمە نوێیەم پێشکەش بەهەموو هەوادارە خۆشەویستەکانم دەکەم و دەمەوێ بەرهەمەکانم بەدڵی هەمووان بێت و زۆر لەناو خەڵک بمێنێتەوە، هیوادارم ئەو بەرهەمەم جێگای ڕەزامەندی هەمووان بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، یەکێکە لەگۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. لەئێستاشدا نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر