سەباح ڕەنجدەر گۆڵباران کرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە ڕێوڕەسمێکدا، کە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو بەڕێوەچوو، بەشی چالاکیی وێژەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، قەڵغانی ڕێزلێنانیان لە پای نیوسەدە خزمەت بە شیعر و زمان و وشەی کوردی بەخشیە شاعیری ناسراوی کورد “سەباح ڕەنجدەر”.

له ڕێوڕەسمەکەدا “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و “ئاری نانەکەلی” بەرپرسی لقی ١٦ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و “فەرهەنگ غەفوور” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندان تێیدا ئامادەبوون و چەپکە گوڵی خۆشەویستیان بەخشیە ئەو شاعیرەی تەمەنێکی پێشکەش بە زمان و ئەدەبی کوردی کرد.
“فەرهەنگ غەفوور” وەک بەرپرسێکی هونەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و هاوڕێی تەمەنی ئەو شاعیرە وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕۆڵی ئەو شاعیرە کرد، کە لە بەشێک قۆناغەکاندا ڕۆڵی باڵای هەبووە لە پرسە سیاسی و ئەدەبیەکاندا، هەروەها دەیان شیعری ناسکی ئەوینداری لە پەڕاوی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئێستاش بەهەمان گڕوتینی جارانەوە شیعر بۆ جوانی و خۆشەویستی دەنووسێت.

ھەواڵی زیاتر