کتێبێک لەسەر ژیان و بیرەوەرییەکانی گەزیزە عومەر لە هەولێر بڵاو دەکرێتەوە

هاوتا وشیار ئەسوەد

لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی بەخششی هونەری کەی مەگەزین بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە هونەرمەند گەزیزە عومەر دەبەخشێت لە پای زیاتر لە نیو سەدە خزمەتکردن.

گەزیزە عومەر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە “هەولێر”ـی گووت: خۆشحاڵ دەبم لە هەولێری پایتەخت، کەی مەگەزین ئەو مەراسیمە شایستەیەم بۆ ڕێکدەخات و کتێبەکەم پێشکەشی ئامادەبووان بکەم.
سوپاسی لایەنە حکوومییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە پاڵپشت بوون.
مەراسیمەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسان و هونەرمەندان بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجاریش کتێبی “کلوە بەفرەکان پەنجەم ناتەزێنن” بڵاودەکرێتەوە و دابەشی ئامادەبووان دەکرێت.
گەزیزە عومەر عەلی ئەمین “لەدایکبووی ١٩٦١” ھونەرمەندێکی شانۆکاری کوردی باشووری کوردستانە. ئەو بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا،

ھەواڵی زیاتر