عەدنان کەریم “بیرتان دەکەم” نوێ دەکاتەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەند عەدنان کەریم، بەمزوانە بەرهەمێکی کۆنی خۆی بەناوی “بیرتان دەکەم” نوێ دەکاتەوە و بڵاوی دەکاتەوە.

گۆرانی “بیرتان دەکەم” لەساڵی ١٩٩٣ تۆمارکراوە و یەکێکە لەگۆرانییە هەرە تایبەتەکانی عەدنان کەریم، ئەو گۆرانییەی عەدنان کەریم هۆنراوەکەی لەلایەن شوان کابانەوە دانراوە و لەلایەن ئەرژەنگ سەیفیزادە بە هاوکاری گرووپی میوزیکی ویساڵ بە میوزیکی تازە گۆرانییەکەی نوێکردووەتەوە.
هونەرمەند عەدنان کەریم، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێ: گۆرانییەکەم بە شێوازێکی تایبەت و میوزیکێکی نوێ تۆمارکردووە و بڕیارە ٢٨ی مانگی تەمموز بڵاوی بکەمەوە.
هونەرمەند عەدنان کەریم، خەڵکی شاری کەرکوکە و یەکێکە لە هونەرمەندە هەرە تایبەتەکان، گوێگرێکی باشی هەیە و گۆرانییەکانی دەنگدانەوەیەکی باشی لەناو خەڵک درووست کردووە

ھەواڵی زیاتر