ئالان قەرەداغی گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

ئالان ئەنوەر قەرەداغی، نوێترین گۆڕانی خۆی بە ناوی “یاسای دارستان” بەمزوانە لە چەناڵی یوتیوب بڵاودەکاتەوە.

ئەو بەرهەمەی هونەرمەند، لە هۆنراوە و دابەشکردنی خۆیەتی و زانا عەبدوڵڵاهی ئاوازی بەرهەمەکەی بۆ داناوە. بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمەی ئالان قەرەداغی، لە دوای کۆرۆنا بە گرینگی زانیوە کە بڵاویبکاتەوە، چونکە ئێستا مرۆڤایەتی لە گیرۆدەیی دایە و خۆشەویستی کەم بووەتەوە و هەموو شتێک بووەتە بەرژەوەندی کەسی.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئالان قەرەداغی، کوڕی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغییە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە. بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی بەناوی “یاسای دارستان” بڵاودەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر