پارێزگاری هەولێر لەگەڵ رێکخستنەکانی لقی16 ئاڵوگۆڕیی هەماهەنگی و پێکەوە کاردنی هەمیشەییان کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 22-7-2024، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رێکخستنەکانی لقی16ی پارتی کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی لق و کارگێرانی ناوچە و بەرپرسانی رێکخراو، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی قەزاو ناحییەکانی دەورووبەر ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکە هەژارنشینەکان لەو سنوورانەدا کرایەوە.
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێویستییەکانی سنوورەکە لە سێکتەرەکانی ڕێگەوبان، ئاو، کارەبا، قوتابخانە و بنکەی تەندرووستی کرا، لەمڕوەوە پاڵپشتی پارێزگا بۆ خزمەتگەیاندن بەهاووڵاتییانی سنوورەکە بە گشتی دووپاتکرایەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرکۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ دەوروبەری هەولێر بەرز نرخێندرا.
ڕاشگەیەندرا، ئەولەویەتی کابینەی نۆیەم دەوروبەری شارەکانە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر.