شیڤان شێرزاد – هەولێر
دوای بەشداربوون لە 15 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وڵاتانی “ئەمریکا و ئەفریقیا و ئەڵمانیا و جنێف و ئیسپانیا و کۆتا جاریش لە فێستیڤاڵی ساڵانەی سویسرا بۆ سینەما.
ئەمجارەیان فیلمی “سکاڵا”، کە لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری کورد “کەی بەهار”ـە و تا ئێستاش خاوەنی چەندین خەڵاتی وەک باشترین وێنەگرتن و دەرهێنان و سیناریۆیە و ئێستە بەشدارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤایەلێت لە بۆگۆتا لە وڵاتی کۆڵۆمبیا.
“کەی بەهار” دەرهێنەری فیلمەکە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: کاستی ئەو بەرهەمە سینەماییە کوردییە باس لە چیرۆکێکی رۆمانسی و پێوەندی نێوان دوو ئەویندار دەکات، کە بەهۆی نەریتێکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە لە بێشکەدا پێشکەش کەسێکی تر کراوە و سەر ئەنجام دوو ئەویندارەکە بەیەگ ناگەن، مەبەستیش لە نیشاندانی ئەو فیلمە کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانەیە، کە لە پێشووتردا زۆر باو بوون لە نێو کۆمەڵگای کوردی دا بەتایبەت لە گوند و دێهاتەکاندا