سنور یاسا گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سنور یاسا، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “کەنیا تە” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سنور یاسا، ئەو گۆرانییە نوێیەی لە تێکست و ئاوازی غەریب قادرە و لە مێکس و ماسترینگی ئومێد رەهرۆیە و باران کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەی کردووە.
ئەو هونەرمەندە دەڵێ: من هەمیشە دەمەوێ بەبەرهەمی نوێ دڵی گوێگرەکانم خۆش بکەم، هەر کاتێک بمەوێ بەرهەمێک دەکەمە دیاری هەوادارەکانم و بڵاوی دەکەمەوە، هیوادارم ئەو بەرهەمەم بەدڵی هەموو هەوادارە ئازیزەکانم بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ سنور یاسا، خەڵکی شاری دهۆکە، ماوەیەکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. لە ئێستادا نوێترین بەرهەمی بەناوی “کەنیا تە” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر