(من وشەم) نوێترین گۆرانی منداڵانە

خاڵدار قەواڵی- کەرکووک

وشە گۆران، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانە و گۆرانی (من وشە)م دەڵێتەوە ستافی ئەم بەرهەمە ماوەی چوار مانگە سەرقاڵی پڕۆڤە و ئامادەکردنی بووه بە شێوازی گرین سکرین و ماوەی گۆرانییەکە دوو خوولەکە، تێکستی گۆرانییەکە (پیت، وشە و ڕستە)یە، لە مۆنتاژ، دی ئۆپی و دەرهێنانی(شا بەختیار)، ئاوازی(ڕەوا خالید)، میکس و دەنگ(مەحمەد فاتح)، ئامادەکار(شڤان خچر)، ڕوناکی(شاڵاوعەلی)، یاریدودور(وتێکست و میلۆدی(گۆران سەرگەلۆیی) شایەنی باسە (وشە)کچی هونەرمەند و شانۆکار و دەرهێنەر(گۆران سەرگەڵۆیی)ە و لە ڕۆژانی جەژنی قوربان لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی (گۆران سەرگەڵۆیی)بڵاو بووەتەوە، باوکی وشە بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند:” چەندین تێکستی گۆرانی منداڵانم ئامادەیە و هەر کەناڵێک سپۆنسەریمان بکات بۆ منداڵان پێشوازییان لێدەکەین.

تێکستی گۆرانییە

من وشەم وشەی جوانم
پێکهاتەی ڕستەکانم
ئەگەر بێت و من نەبم
نیشە کتێبەکانم
پیت پیت با لەسەر یەک بێ
تا وشە دروست دەبێ
ئینجا دەبێت بە ڕستە
مانای زۆر جوانی دەبێ

ھەواڵی زیاتر