فاخیر زوبێر گۆرانی”مەشاپ”ی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ فاخیر زوبێر، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی “مەشاپ” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ئەو بەرهەمە نوێیەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ فاخیر زوبێر، ئەفشین شوکری میوزیکەکەی بۆ داناوە و سیامەک فەخیزادە کاری مێکس و مێسترینگی بۆ کردووە، جیهات کاری دەرهێنانی بۆ کلیپی بەرهەمەکەی کردووە. ئەوە نوێترین بەرهەمی ئەوە کە بەرهەمێکە شادییە و بەرهەمێکی تەواو فۆلکلۆرە، ئەو بەشێوزێکی نوێ گوتویەتیەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ فاخیر زوبێر، خەڵکی شاری هەولێرە، ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. لەئێستادا نوێترین بەرهەمی بەناوی “مەشاپ” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر