پیاوێكی بە تەمەن، 40 ساڵه كاسێتی ڤیدیۆ كۆدەكاتەوە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

حوسێن عەباس پیاوێكی بە تەمەن 40 ساڵە دانیشتووی خانەقینە و زیاتر لە 11 هەزار كاسێتی ڤیدیۆی كۆكردۆتەوە لەماڵەكەیدا و كۆنترین كاسێتی بۆ 100ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.

حوسێن عەباس لەبارەی شێوازی كۆكرنەوەو هەڵگرتنی كاسێتەكان بۆ “هەولێر” گوتی:” سەرجەم كاسێتەكانی ڤیدیۆن و لە ژوورێكدا هەڵیگرتوون بەجۆرێك ژوورەكەی پڕكردووە لەكاسیەتی ڤیدیۆ”.
گوتیشی” ماوەی 10 ساڵ زیاترە كۆكردنەوەی كاسێت بۆتە هیوایەتی ژیانی و زیاتر لە 11 هەزار كاسێتی ڤیدیۆی هەیە كه كۆنترین كاسێتی ڤیدیۆ تەمەنی 102 ساڵەیه و زۆرینەی كاسێتەكانیش تەمەنیان نزیكەی 100 ساڵ دەبێت”.
ئاماژەی بەوەش كرد ڤیدیۆ كاسێتەكان جۆرەها بەرهەمی جیاوازی تێدایە وەك فیلم كارتۆن و زنجیرە تەلەفزیۆنی و گۆرانی و شانۆ وفیلمی سینەمایی و بەڵگەی مێژوویی و باسی سرووشت و بەڵگەنامە و بەرنامەی دۆكۆمێنتاری.
دەشڵێت:” لەساڵی 2018دا، هێندەی ئەم كاسێتانەی ئێستا كۆیكردۆتەوە كاسێتی دەنگی بوون فرۆشتوونی بە بڕێك پارە و لەئێستادا بیرۆكەكەی گۆرێوە بۆ كۆكردنەوەی كاسێتی ڤیدیۆیی.
گوتیشی:” چەندین ساڵ دەبێت وەك هیوایەتێكی ژیانم زۆر ئارەزووی كۆكردنەوەی كاسێت دەكه م و بەردەوامیم داوە بەهیوایەتەكەم و ژوورێكی دیكەی ماڵه كەم تەرخان كردووە بۆ كۆكردنەوەی كاسێتی ڤیدیۆیی.

ھەواڵی زیاتر