شێروان عەبدولڕەحمان گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێروان عەبدولڕەحمان، گۆرانییەکی خۆی بەناوی”خەون” بڵاوکردەوە، ئەو بەرهەمە نوێیەی هونەرمەند لە تێکستی نامۆیە و بەختیار مستەفا ئاوازی بۆداناوە، لە مێکس و ماسترینگی ئارمین حەبیبییە و موحسین ئەریوان کاری دەرهێنانی بۆی کردووە. گۆرانی “خەون” یەکێکە لەگۆرانییە تایبەتەکانی هونەرمەند، هەم تێکست و هەم ئاوازەکەی لای ئەو زۆر تایبەتە و هیوادارە بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانی بێت، چونکە گۆرانییەکە سەردەمیانەیە و خەڵک ئێستا حەزی لەگۆرانی مۆدێرنە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شێروان عەبدولڕەحمان، خەڵکی شاری هەولێرە و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانی گوتن کردووە. نوێترین بەرهەمی لەئێستادا بەناوی “خەون” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر