ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لە چوارچێوەی “٦٤”ـمین فێستیڤاڵی فیلمی كراكۆڤ، لە سینەماكانی شاری كراكۆڤ بەڕێوەدەچێت.
وەك هەمیشە لە بەرنامەكانی ئەم فێستیڤالەدا نوێترین فیلمەكانی جیهان پێشكەش دەكرێن، كە پێكدێن لە فیلمە دیكۆمێنتارییەكان و ئەنیمەیشن و كورتە فیلمە تایبەتەكان.
یەكێك لە فیلمەكان لە ژێر ناونیشانی لەلایەن (SILENT TREES) دەرهێنەری پۆلۆنی ئاگنێشكا زویفكا (Agnieszka Zwiefka) دەرهێنراوە، كە فیلمێكی دۆكیومێنتارییە باس لە چیرۆكی تراژیدیای كچێكی كوردی تەمەن ١٦ ساڵان دەكات كە ناچارە بە خێرایی گەورە بێت بۆ ئەوەی ئاگاداری ٤ برا بچووكەكەی و باوكە خەمبار و بێدەسەڵاتەكەی بكات دوای ئەوەی دایكی لە دارستانەكانی سنووری پۆلۆنیا و بێلاروس كۆچی دوایی دەكات.