یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بێزار بووم نوێترین بەرهەمی خۆشەوی هیرانیە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی ناوازە و کۆکردنەوەی جەماوەرێکی زۆر لە گۆرانی و کارە هونەرییەکانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “خۆشەوی هیرانی” لەبەردەم پرسیاری “هەولێر”ـدا رایدەگەیەنێت: لە ئێستادا سەرقاڵی وێنەگرتنی نوێترین بەرهەمی خۆیەتی بە ناوی “بێزار بووم”، کە لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند خۆیەتی و میوزیک و ئاڕێنجی لە ڕۆژهەڵات کوردستانەوە لە لایەن سەید ئەحمەدی حاجەتمەندەوە بۆ کراوە و چەند میوزیک ژەنێکی بە توانای وڵاتی ئێران بەژداری بەرهەمەکەیان کردووە و یەکێک دەبێت لەبەرهەمەکانی ساڵ.

خۆشەوی ئەوەشی گوت: کاستێکی پڕۆفیشناڵ لە چەند لۆکەیشنێکی جیاواز بە شێوازێکی زۆر جیاواز سەرقاڵی وێنەگرتنی بەرهە تایبەتەکەن و لە لایەن “هاموون ڕەفیق” کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی گۆرانییەکە و بەم نزیکانە لە تەواوی کەناڵەکان و سۆشیال میدیاوە بڵاو دەکرێتەوە و دەبێتە تازەترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە.