یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

هۆنیا کەمال گۆرانی (غیرە)ی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی (غیرە) بڵاوکردەوە.

گۆرانی “غیرە” نوێترین بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ هونیا کەمالە، کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە نوێیەیەتی، ماوەیەک دابڕا و بەرهەمی نەبوو، بەڵام بە بەرهەمێکی نوێ گەڕایەوە و نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە. بەرهەمە نوێیەکەی لە ئاوازی ئاریاس جاڤانە و تێکستی محەمەد شوعێییە و کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لەلایەن سوهراب جولەوە بۆ ئەنجامدراوە.
خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال، لە سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەندین گۆرانییە و نوێترین بەرهەمیشی بەناوی “غیرە” لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە.