ماڵی موزیك كۆنسێرتێكی ئۆركسترایی خۆبەخشانە ساز دەكات

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

وا بڕیارە رۆژانی 7 و 8ی ئەم مانگە، ماڵی موزیك، بە بەشداری دوو هونەرمەندی ناسراو، كۆنسێرتێكی ئۆركسترایی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەن كە كارەكانیان خۆبەخشانەیە.

ماڵی موزیك، ماوەی 12 ساڵە لە شاری سلێمانی دامەزراوە و ئامانجیشیان زیندووكردنەوەی هونەر و كلتوری كوردییە، رۆژی پێنجشەممە سەرپەرشتیارانی ماڵی موزیك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسیان لە كۆنسێرتی ئۆركستراییەكەیان كرد.
محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری ماڵی موزیك رایگەیاند، ئەوان لەو كاتەی ماڵی موزیكیان دامەزراندووە، هەوڵیان داوە لە هەر چوار پارچەی كوردستان تیپێكی ئۆركسترایی دروست بكەن، بۆیە ماوەی دوو ساڵیشە لە هەموو روویەكەوە كار بۆ ئەم كۆنسێرتە دەكەن كە هەردوو هونەرمەند كامەران مستەفا و حەمید بانەیی بەشدار دەبن.
محەمەد سەعید گوتی :”سەرەتا ژمارەیەك كۆمپانیا هەبوون بەڵێنی هاوكارییان پێداین، بەڵام دواتر زۆرینەیان پەشیمان بوونەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئێمە ئامادەكاریمان كردبوو، دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی، ئەوان يناوبراو روونیكردەوە :”سەرەتا نەمانویست كۆنسێرتەكە بە تكت بێت، بەڵام دوای پەشیمانبوونەوەی كۆمپانیاكان، بە ناچاری كۆنسێرتەكە بە تكت دەبێت، تكت بە 9 هەزار دینارە و نزیكەی 200 تكتی ئاڵتونیش بە 150 هەزار دینارە بۆ ئەو كەسانەی باری داراییان باشە، چونكە خەرجی كۆنسێرتەكە زیاتر لە 50 ملیۆن دینارە”.هەروەها مستەفا عەباس، رابەری كۆنسێرتەكە رایگەیاند، ئەوان لە ماڵی موزیك كار لەسەر زیندووكردنەوەی موزیكی كوردی دەكەن و لەم ئامانجەش نزیك بوونەتەوە و وتی “موزیسیانەكانی ئەم كۆنسێرتە نزیكەی 60 كەسن و تەمەنیان لە 17 تا 40 ساڵین، لە رۆژهەڵات و باشووری كوردستان بەشدارن، بەڵام بەداخەوە موزیسیانانی باكور و رۆژئاوا نەیانتوانی بەشدار بن”.
لەلایەكی دیكەوە هونەرمەند حەمید بانەیی باسی لەوەكرد كە ئەم كۆنسێرتە دەبوایە لەلایەن كۆمپانپاكانەوە زۆر باشتر پاڵپشت بكرایە، بەڵام بەداخەوە نەیانكرد، خۆیشی سێ بەرهەمی نوێ پێشكەش دەكات.