لە سلێمانی؛ چالاکییەکی هونەری شێوەکاری بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە سلێمانی، لە چالاکییەکی هونەری شێوەکاریدا، پێشانگایەک بە ناوی (سیماکانی ڕەنگ) کە پێشانگایەکی تایبەت بوو بە ڕەنگی ئاوی بۆ کۆمەڵێک هونەرمەندی بە توانا لە هۆڵی نیشتمانی ئەمنە سورەکە کرایەوە.

جەبار کەریم، شێوەکاری بەشداربوو، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو پێشانگایە بەناوی “سیماکانی ڕەنگ” بوو، تایبەت بوو بە نەخشاندنی ئەو تابلۆیانەی کە بە ڕەنگی ئاوی درووست کرابوون، نەک هەموو تابلۆیەک، بەڵکو تەنیا ئەو تبلۆیانەی کە بە ڕەنگی ئاوی نەخشێنرابوون. پێشانگایەکی تایبەت بوو، کە جگە لە تابلۆکان، میوزیکیش لەلایەن هەندێک میوزیکژەنی بەتوانا ژەنرا، کە ئەوانیش پێشانگاکەی جوانتر کرد، هیوادارم ئەو جۆرە پێشانگایانە بەردەوامیان هەبێت بۆ خزمەتکردنی تواناکانی هونەرمەندان.

ھەواڵی زیاتر