گەرمیان گلی – ههولێر
فیلمی سینەمایی کوردی بەناوی “میسی بەغداد” توانی لە فێستیڤاڵی سینەمایی بەغداد، خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچ بەدەست بهێنێت. سەهیم عومەر خەلیفە دەرهێنەری فیلمەکەیە و پێشتر لەڕێگەی کورتەفیلمی “میسی بەغداد”، (وڵاتی پاڵەوانان و نێچیرڤانی خراپ، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتووە.
میران دزەیی بەڕێوەبەری فیلمەکەیە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لەفێستیڤاڵی سینەمایی بەغداد کە من وەکو بەڕێوەبەری بەرهەمی فیلمەکە توانیم لەو فێستیڤاڵە دوو خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچ ببەینەوە، پیرۆزبایی لەتەواوی ستافی فیلمەکە دەکەم.
دەشڵێت: میسیی بەغدا، باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.