دڵنیا ڕەزازی ئەلبومی (شەن)ی بڵاو کردەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

دڵنیا ڕەزازی نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی (شەن) بڵاوکردەوە و ئێستاکە لە سەرجەم پلاتفۆرمەکان و یوتیوب و چەناڵی خۆی بەردەستە و نووسویەتی “هیوادارم چێژی لێ ببینن” و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەش دەکات کە لە ئامادەکردنی ئەلبومەکەدا یارمەتیانداوە.

ئەلبومی (شەن) لە نۆ تراکی گۆرانی پێک هاتووە کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئامادەکراون وهەندێکیان بەشێوەی میوزیک ڤیدیۆ پێشکەش کراون.
دڵنیا ڕەزازی كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە لە ساڵی ١٩٧٩لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و هەر لە منداڵییەوە لە خێزانێکی هونەریدا ژیاوە و لە پاش مردنی دایکیشی ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاو كردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەندین ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا سازکردووە.
دڵنیا ڕەزازی لە پلاتفۆرمی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی “سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەگەڵم ماندووبوون و هاوکاربوون لە بەرهەمهێنانی ئەلبوومە نوێیەکەم بە تایبەت ئەوانەی کە کاری میوزیکیان کردووە بەڕێزان؛ هونەرمەندان كاوە قادری و موحسینی حوسێنپوور، موكریان ئەبوبەكر، پێدرام شەهلای و شاكۆ شێركۆ.
هاوکات هەموو ئەو کەسانەی کە بە هۆنراوەکانیان بەشداربوون و ئەوانەش کە کاری ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردن و بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەیان بۆ کردووە.

ھەواڵی زیاتر