یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵی عەمان خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی بردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

فیلمی “ماڵێکی تاریکی سپی، لە فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی عەمان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەت درا بە سارینا پەناهیدە بە فیلمی ماڵێکی تاریکی سپی.

هەردی حەسەن دەرهێنەری ئەو فیلمە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: پیرۆزبایی لە سارینا و هەموو ئەکتەرەکانی تر و ستافە جوانەکەی کورتە فیلمەکەمان دەکەم، کە توانیمان خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەت لە فێستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی فیلم لە وڵاتی عەمان بە فیلمی ماڵێکی تاریکی سپی بەدەستبهێنین.
ئەکتەرانی ئەم فیلمە پێک هاتوون لە سارینا پەناهیدا کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لەگەڵ کارۆخ سەیفەدین و موژدە سەیفپانهی. ئەو فیلمەش لەدەرهێنانی سینەماکار هەردی حەسەنە.