عەبدولقادر سەعید نوێترن دیوانی شیعری خۆی بڵاوکردەوە

لە چالاکییە ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی کوردستان دیالۆگ، بە ئامادەبوونی ڕوناکبیران و هاوڵاتیان، ‎کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دیوانی (دوێنێ تاریکبوو) ی شاعیر و ڕۆمانووس (عەبدولقادر سەعید)، لە خوێندنەوەی نووسەر (دەوەن مەعروف) لە هۆڵی نووسەران بەڕێوەچوو.

دڵزار نەجیب لە کوردستانی دیالۆگ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: نووسەر خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپکراوە لە شیعر و لە ڕۆمان، هەموو کتێب و نوسینەکانی پەیوەستە بەباری ژیان و گوزەرانی نیشتیمان و هاونیشتیمانیانەوە. جا چ شیعر بێت یان ڕۆمان، کە سەرجەم ڕۆمانەکانی دەربارەی جینۆسایدی کوردو کارەساته مێژووییەکانە. هەر لە ئەنفال و کارەساتی هەڵەبجە و مەرگەساتی دەریای ئیجە و جەنگە بەردەوامەکانی دژ بە کورد لەمێژووی نوێدا