گەرمیان گلی – ههولێر
لە سلێمانی، گروپی خەیاڵی خانمان، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر چەند چالاکییەکی هونەریی و کاری دەستییان لە گۆڕەپانی سەرای سلێمانی نمایش کرد.
دونیا ساڵح دەربارەی چالاکییەکە بە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاند: ئەو چالاکییە کە گرووپی خەیاڵی خانمان ڕێکی خستبوو بۆ ئێمەی خانمان تا کارەکانمان نمایش بکەین، وە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بوو، توانیمان کارەکانمان نمایش بکەین و خەڵکێکی زۆریش کارەکانی ئێمەیان بەدڵ بوو، سوپاسی ڕێکخەرانی ئەو چالاکییە دەکەم، هیوادارم ئەو جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت.