پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابیانی بەهرەمەند لە گەلەری میدیا کرایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی ئاڵادا، پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش بۆ قوتابیە بەهرەمەندەکانی قوتابخانەی لێزان لە گەلەری میدیا کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا چەند 20 پۆرترێتی کەسایەتیە شۆڕشگێڕ و گەورە هونەرمەندانی کورد و 30 تابلۆی رەنگینی ستیل نمایشکران.
“ڕۆزە نەوزاد” وەک بەهرەمەندێکی بەشدار لە پێشانگاکەدا بە “هەولێر”ـی راگەیاند: ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم پێشانگایەدا نیشاندانی توانا و بەهرەکانمانە، کە ساڵانێکه لەو فێرگە هونەرییەدا کار بۆ نەخشاندنی سروشت و کاری پۆرترێتی بۆ کەسایەتیە مەزنەکانی کوردی وەک سیمبولی نەتەوایەتیمان “مستەفا بارزانی” و شێخ مەحمودی نەمر و رابەری گەلەکەمان سەرۆک بارزانی و قازی محەممەد و گەورە هونەرمەندانی وەک حەسەن زیرەک و ماملێ و گۆران و هێمنی شاعیر کردووە، بە ستایلێکی نوێ و دەتوانم بڵێم ئەفراندنێکە لە هونەری شێوەکاریدا و یەکەم جارە بەم قەبارە گەورەیە و کاری لەمشێوەیە پێشکەش بکرێت، کە هەریەکێک لەم پۆرترێتانە چەند مانگێک خەریک بووینە تا توانیمان لەم پێشانگایەدا پێشکەشی ئامادەبووانی بکەین

ھەواڵی زیاتر