یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

لە هەولێر؛ حەوتەمین کەرنەڤاڵی ساڵانەی عود بەڕێوەدەچێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

ئەمڕۆ، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان، حەوتەڤین کەرنەڤاڵی ساڵانەی عود بەبەشداری کۆمەڵێک قوتابی ساز دەکات.

میوزیکژەن ئاکام محەمەد، دەربارەی کەرنەڤاڵەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: کەرنەڤاڵی عود لە هەولێر، حەفتەمین ساڵێتی بەڕێوەدەچێت، واتە ساڵی جارێکە و تایبەتە بە ژەنینی عود، کە بواری خۆیانی تێدا نیشان بدەن. سەرەتا بە نۆتە پڕۆڤە دەکرێ، واتە ئەکادیمیایی عود، دواتر مامۆستا هەڵتدەبژێرێت بۆ نموونە پێنج نەفەر هەڵدەبژێرێت و هەر یەکە و سۆڵۆیەک دەژەنێت، ئەویش دەگەڕێتەوە سەر ئەو کەسەی چی ئامادە دەکات، سەرەتا بە کۆمەڵ دەژەنرێت دواتر سۆڵۆیەکە دەژەنن. من لەو فێستیڤاڵە مەقامی تەقسیم دەژەنم.