گەرمیان گلی – ههولێر
لە حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان، کە بەبەشداری چەندین نمایشی کوردی و عەڕەبی بەڕێوەچوو، فێستیڤاڵەکە کۆتایی هات و خەڵاتەکان بەسەر نمایشەکان دابەشکرا و چنار عزەددین توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان بەدەستبهێنێت.
چنار عزەددین دەربارەی خڵاتەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕەگەیاند: لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەربەندیخان، بە نمایشی “زەنگ” کە نواندن و بیرۆکەی خۆم بوو، لەدەرهێنانی جوانە سەعید و سەرپەرشتیاری گشتی دکتۆر ژیلوان تاهیر و بەڕێوەبەری بەرهەم دانا محەمەد بوو. ئێمە لەو فێستیڤاڵە توانیمان سێ خەڵات ببەینەوە، خەڵاتەکانیش وەکو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ و خەڵاتی باشترین دووەمی دەرهێنان و
خەڵاتی باشترین بەرهەم. زۆر سوپاسی ڕێکخەرانی ئەو فێستیڤاڵە دەکەم و هیوادارم ئەو فێستیڤاڵانە بەردەوامی هەبێت لە ساڵانی داهاتووشدا