ماڵی مەقام لە پایتەخت كرایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

بە ئامادەبوونی (ئاریان سەڵاحەدین) بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (د.نەوزاد یەحیا باجگر) سەرۆكی ئەمینداری ئەنجومەنی زانكۆكانی جیهان و ژمارەیەک لە هونەرمەند و رۆشنبیران، ماڵی مەقامی نەوای جیهان لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان كرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەك وتار پێشكەشكران و ئاهەنگێكی مەقام و گۆرانی لەلایەن هونەرمەندانی كورد و عەرەب و سریان و توركمانەوە پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
دواتر هونەرمەندانی میوان لە بارەی كردنەوەی ئەو ماڵە دوان و ئامانجیش لە كردنەوەی ئەم ماڵە گرنگیدانە بە مەقام و كردنەوەی خولی تایبەت بە مەقام و زیاتر ناساندنی جۆرەكانی مەقام.
ئەندازیار “بورهان سابیر” سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکە بە “هەولێر”ـی ڕایگەیاند: “ئامانج لە کردنەوەی ئەوماڵە زیاتر خزمەت کردنە بە ڕەسەنایەتی و دروست کردنی ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندە بۆ داهاتوو، دەمێک بوو بیرمان لەکردنەوەی ئەوماڵە کردبووە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە بواری هونەریش بکەین لە کوردستان، جگە لەوەش لەم ماڵە گرنگی بەو بەهرانە دەدەین کە دەنگیان خۆشە دروستیان دەکەین بۆ داهاتوو، بەرنامەی زیاتریشمان دەبێت.
گوتیشی: دەمانەوێت زۆرترین خزمەت بە مەقام بکەین لە رێگەی ئەو ماڵەی کە دروستمان کردووە