گەرمیان گلی – ههولێر
فیلمی “ئەمبولانس١٢٢” کە بەرهەمی بهڕێوهبهرایهتی گشتی رۆشنبیری و هونهری گهرمیانە، لە فێستیڤاڵی (سوبر ستار للأفلام القصيرة في البصرة)، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەدەستهێنا. ئەو فیلمە لە دەرهێنانی کەریمۆک غەفوور و نواندنی سەربەست ئەحمەد و یاسین سەعید و پشکۆ محەمەدە و بەڕێوەبەری وێنەگرتن ئادەم ئەیامە.
ئادەم ئەیام وێنەگری فیلمەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن (رابطة السينما والتلفزيون في البصرة) لەگەڵ (نقابة فناني البصرة واتحاد صحفیین البصرة) لە ڕۆژانی ٢٤-٢٥ ئەم مانگە لە شاری بەسرە بەڕێوەچوو. تۆماری دەنگی فیلمەکە لەلایەن هێڤار عومەر و
سەرپەرشتیاری بەرهەم سەربەست ئەحمەد و ڕاوێژکاری بەرهەم ئازاد سەوزە و بەڕێوەبەری بەرهەم قەیس سەعدوڵا و چاکردنی ڕەنگەکان ئۆمێد غەریبی، لەگەڵ چەندین کەسی تر کاریان لەو فیلمەدا کردووە