یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

تیپی هونەری میللی کەرکوک بە تابلۆی گەرمیان شەقامیان هێنایە جۆش و خڕۆش

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی کەرکوک، تیپی هونەری میللی ئەو شارە، کە “هەڵۆ جەباری” سەرپەرشتی ئەو گرووپە هونەرییە دەکات و لە 25 کچ و کوڕی خوێن گەرم پێکهاتوون تابلۆی “گەرمیان”ـیان پێشکەش کرد و هۆڵی نمایشە شانۆییەکانیان هێنایە جۆش و خڕۆش.

“هەڵۆ جەباری” سەرپەرشتیاری تیپە هونەرییەکە بە “هەولێر”ی ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە شارە جوانەکەمان، بڕیارماندا بەشداری لەو فێستیڤاڵە بکەین، کە حەوت ساڵە بە دوای باڵاکردنی هونەری شانۆیە لە کەرکوک و دەیانەوێت پێشکەوتنی شانۆی کوردی لە فێستیڤاڵێکی لەمشێوەیەدا نیشانی هونەردۆستانی کوردستان و هونەرمەندانی ئێران و عێراق و ئوردن و وڵاتانی بەشداربوو بدەن، بۆیە ئێمەش بۆ جوانکردنی فێستیڤاڵەکە بە تابلۆی “گەرمیان” بەشداریمان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و سەرنجی ئامادەبووانمان بە لای خۆماندا راکێشا