پێشانگایەكی هاوبەشی فۆتۆگرافی لە ساڵیادی جارنامەی مافەكانی منداڵان كرایەوە

پێشانگایەكی هاوبەشی فۆتۆگرافی گەرۆك بۆ فۆتۆگرافەران “هۆگر خۆشناو” و “سەرمەد ئومێد” لەلایەن هەردوو ڕێكخراوی “كوردستان فۆتۆ” و “ڕێپاك” لە هۆڵی ئامادەیی كوردستانی گەورە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە فۆتۆگرافەران و ئارەزوومەندانی هونەری فۆتۆگرافی و دیزاین کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا، چەند گرتەیەکی دەگمەن و ناوازەی منداڵانی بێسەرپەرشت و دەسگێڕ و خانەی نەوجەوانان نمایشکرا، هەروەها بەشێک لە وێنەکان ئاماژەبوون بۆ ڕۆڵی منداڵانی بەهرەمەند لە بواری هونەردا، بەتایبەت له بواری مۆسیقادا و ئامێرە هەواییەکانی فلوت و نەیی و شمشاڵ. شێرزاد ڕەسوڵ سەرۆکی رێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە “هەولێر”ی ڕاگەیاند: ڕێکخراوەکەمان وەک پاڵپشتیەک لەو فۆتۆگرافەرانە و نیشاندانی بەرهەمەکانیان لە پێشانگایەکی هاوبەشدا هاوکاربووین، کە چەند وێنەیەکی دەگمەنیان لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی جارنامەی مافەکانی منداڵان خستووەتە ڕوو، کە گوزارشت لە مافی منداڵانی کورد و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی کوردستان دەکات و کارێکی ناوازەیە لە مێژووی فۆتۆگافیدا.

ھەواڵی زیاتر