لە كۆتایی ئەو مانگە چواردەمین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ دەست پێ دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بڕیار وایە لە لە كۆتایی ئەو مانگە چواردەمین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ دەست پێ ده كات.

(رەوەند جەواد ) ئەندام لە كۆمیتەی چواردەەەمین فیستیڤاڵ فیلمی كوردی هامبۆرگ لە لێدوانێكی بە (هەولێری) گوت:” چواردەمین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ دەست پێدەكات ، لە ڕۆژانی 22 نۆڤێنمبەر تاكو 26 نۆڤێمبەر 2023 دەبێت ، بە كۆمەڵێك پرۆگرامی نوێ ئەم فیستیڤاڵە دێتە سازكردن، بۆ ئەمسالیش ناونیشانەكە بۆ مژار بریتیە لە”وڵاتێكی نوێ “لەبەر ئەوەی دەرهێنەر و ئەكتەری كورد زۆربه يان لە تەواوی ئەوروپا دەژین، بۆیە بەگرینگمان زانی وڵاتێكی نوێ مژاری ئەمساڵی چواردەمین فیستیڤاڵه كه بێت. فیستیڤاڵه كه پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژی كردنەوەی دەرگای فیستیڤاڵه كه ش كاتژمێر ‌‌6:00 بە كاتی ئەوروپايه. سەرەتا بە لایڤ میوزیك دەسپێدەكات، لەلایەن هونەرمەندی گۆرانبێژ باكووری كوردستان” جەمیلە هاورێ ” ، دواتر یەكەم نمایشی فیلم لە دەستپێكی یەكەم رۆژی فیستیڤاڵ بە فیلمێكی رۆژئاوای كوردستان دەبێت بەناوی (گاڤا شتیل مەزن دەبن)”.
(رەوەند) گوتیشی:” ئەمساڵ لە كۆی 125 فیلمی كورت و درێژ و دیكۆمێنتار لە چوارپارچەی كوردستان كە بە دەست فیستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ گەیشتبوو ،تێدا
فیلمان هەڵبژارد. فیستیڤاڵه كه ئەوە ساڵی سێیەمینه خەڵات دەداتە 19فیلمە سەركەوتووەكان خەڵاتەكانیش بریتین لە خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلم و خەڵاتی باشترینی كورتە فیلم”..