هونەرمەند (جەهانبەخش غەفووری ) كۆچی دوایكرد

مەزهەر كەریم – سلێمانی

هونەرمەند (جەهانبەخش غەفووری ) ناسراو بە بەخشە، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بەهۆی هەڵكشانی تەمەنی و نەخۆشییەوە، لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ كۆچی دواییكرد.
بەخشە خاوەن دەنگێكی ناوداری ئاواز و سیاچەمانەی هەورامان بوو، شارەزوور بوو. تەرمەكەی بەسەر شانی كەس و ئازیزانییەوە بردرایە گۆڕستانی خوانڕۆ و بەخاك سپێردرا.
(جەهانبەخش غەفووری ) ساڵی 1936 لە( نەوسوودی) سەر بە شاری (پاوە) لەدایكبووە، بەڵام لە گەنجیێتییەوە دەچێتە (جوانڕۆ) و لەو شارە نیشتەجێ دەبێت و هەر لەوێش بەخاك سپێردرا.
بەخشە لەتەمەنی پانزە ساڵیەوە دەستی كردوە بەگۆرانی وتن، زیاتر لە پەنجا گۆرانی تایبەت بەخۆی هەیە. گۆرانییەكانی( كرمان كرمانە، ئەی كەڵی سەربەرز، ئاوەدان جوانڕۆ، عەجەم فڕ بەخشەن ) لەبەناوبانگترین بەرهەمەكانیەتی. .
لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندانی وەك( عوسمان كێمنەیی، حەمەحوسێن كێمنەیی و سەباح هەورامی ) گۆرانی وتووە، هەروەها گۆرانی فۆلكلۆر و لهۆنی هەیە. بە شێوەزاری سۆرانیش گۆرانی وتووە و بەرهەمی بڵاوبووەتەوە. ، هۆنراوەشی نووسیوە و شمشاڵیشی ژەنیوە.
بەخشە لەماوەكانی ژیانیدا لەچەند شوێنێك نیشتەجێ بوە بەجۆرێك ماوەی دە ساڵ لەشاری ڕوومادی بووە پاشان چەند ساڵێك لەناوچەی سلێمانی ژیاوە و پاشان چوەتەوە جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.