کوردێک بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

شێوەکاری کورد ئاریان لەتیف، بەشداری پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە شاری میلان لە وڵاتی ئیتالیا کرد، کە ١٨ هونەرمەندی شێوەکار لە ٧ وڵاتەوە بەشداربوون کە وڵاتانی بەشدار بوو پێکهاتوون لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕوسیا و یابان. پێشانگاکە ٩ ی نۆڤەمبەر کرایەوە و تا ٢٣ ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت و پێشانگاکە لە گەلەری پیناکۆتێکا نمایش کراوە

شێوەکار ئاریان لەتیف بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لە ٢٠ پێشانگای هاوبەش و ٦ پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا و یۆنان و کۆریای باشوور و لوبنان و ئیتاڵیا بەشداریم کردووە. پێشانگاکە لەلایەن ڕێکخراوێکی ئیتاڵیەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە ئەزموونی ٨ ساڵ کار کردنی هەیە لە بواری هونەریدا و ساڵانە کۆمەڵێک چالاکی هونەری ئەنجام دەدەن.
ئاریان لەتیف تاکە کوردە کە بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی وەک هونەرمەندێکی کورد بەشداربووە لەو پێشانگایە و ئەمە تاکە پێشانگای نێودەوڵەتی نیە کە ئاریان لەتیف بەشدار دەبێت و پێشتر بەشداری ٦ پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان وکۆریای باشوور و لوبنان و ئیتاڵیا کردووە.

ھەواڵی زیاتر