گەرمیان گلی – هه‌ولێر
هونەرمەند کاروان حەمید، خەریکی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێی هونەرییە بۆ کەسایەتی “عەلی عاشق”؛ بڕیارە لە ڕۆژی خۆشەویستیدا بڵاوی بکاتەوە. ئەو بەرهەمە ئاواز و هۆنراوەی کاروان حەمیدە و عەبدوڵا جەمال سەگرمە کاری موزیکی بۆ کردووە، هونه‌رمەند بافل سەرهەنگ کاری تۆمارکردنی قیدیۆکلیپی بۆ کردووه لە وڵاتی هۆڵەندا.
کاروان حەمید بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: بۆ یه‌که‌مین جار هه‌رسێ کاروانه‌که یه‌ك ده‌گرن بو کارێکی هونه‌ری بۆ عەلی عاشق، وەکو هونه‌رمه‌ند کاروان بالبان و کاروان نای و کاروان حەمید حەلاق، هەروەها من ڕۆڵی کەسایەتی عەلی عاشقیش ده‌بینم.
عەلی عاشق کەسایەتی دیار بووە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی گەنجیدا خۆشەویستەکەی پێ نەدراوە، بڕیاری داوە بە تەنیا بژیێ و ماوەی ٦٠ ساڵ زیاتر لە خانوویەکدا بە تەنیا ژیاوە و، ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.