جێنیفەر لۆپێز گەنجەوە دەبێ

عەبدولقەهار هەولێری

ئەو خانمە هونەرمەندەی هەمیشە بەگەنجی دەردەکەوێ؛ یەکێک لە نهێنیەکانی پشت ڕوخساری جێنیفەر لۆپێز وەرزشکردنە. ساڵانێکی زۆرە جێنیفەر پابەندە بە ڕاهێنان و جۆرەها وەرزشەوە بە بەردەوامی، لەوانەش ئەو ڕاهێنانانەی کە ماسولکەکان بەهێز دەکەن، یان ئەو وەرزشانەی کە چەوری دەتوێننەوە و جەستە توندتر دەکەنەوە، ئەمەش یارمەتی دەدات جەستەیەکی جوان و تەندروستی هەبێت، جگە لەوەی کە وەرزشکردن جوانی و گەنجی و درەوشاوەیی پێست زیاتر دەکات، چونکە یارمەتی هاندانی رۆیشتنی خوێن دەدات، بەمەش گەیاندنی ماددە خۆراکیەکان بۆ پێست زیاتر دەبێت.

هەروەها هەموو ماددە خۆراکییە گرنگەکان بۆ جەستەی دابین دەکات، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون و درەوشاوەیی پێست.
لەگەڵ ئەوەشدا جێنیفەر لۆپێز ئارەزوو دەکات هەموو هەنگاوەکانی ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستی پەیڕەو بکات، بە بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە گونجاون لەگەڵ پێستیدا، کە خۆراکی پێویستی تێدایە بۆ پێستی، بەتایبەت کۆلاجین یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی دەدەن.