گەرمیان گلی – ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، میوانداری شانۆکارانی دهۆکي كرد، ە نمایشکردنی شانۆگەری ( دەروێش یان گۆدۆ). ئەم شانۆگەرییە لە نووسینی هلکەت ئیدریس و دەرهێنانی حەمرین جەمیلە. کاتژمێر ٤:٣٠ لە هۆڵی میدیا نمایش كرا.
نووسەری ئەم شانۆگەرییە هلکەت ئیدریس، بە ” ڕۆژنامەی هەولێر” ی ڕاگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، میوانداری کراوین بۆ نمایشکردنی شانۆکەمان. چیرۆکی نمایشەکە، کۆمەڵێک شانۆکارن باس لە ژیان و بێ کەسی خۆیان دەکەن لە ناو ژیاندا، نمایشێکی شانۆیی پێشکەش دەکەن، ئەو گروپە شانۆکارانە دەبنە دوو بەش، بەشێک حەز دەکات شانۆی چاوەڕوانی گۆدۆ نمایش بکريَت و بەشەکەی دووەم حەز دەکەن نمایشی شانۆیی دەروێشی عبدی نمایش بکەن، لە کۆتاییدا شانۆیی چاوەروانی گۆدۆ بەفۆرمێکی کوردی پێشکەش كرا.